مارکۆ ڤان باستێن-ی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی هۆڵەندا ڕای وایە لیۆ مێسی باشترین یاریزانی جیهانە.
ڤان باستێن سەرسامە بە ئاستی یاریزانە ئەرجەنتینییە نێودەوڵەتییەکە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا و تینوێتی یاریزانەکە بۆ نازناوەکان، وا هەست دەکات کە مێسی بە سەرکردەیی لە دایک بووە.
“هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئەو باشترین یاریزانە لە جیهان دا. ئەو دیاردەیەکە کە هەنووکە هەموو شتێکی بردووەتەوە، بەڵام هێشتا تینووی زیاترە. ئەو برسێتیییەی ئەو بۆ نازناوەکان مەزنتری دەکات،” ڤان باستێن بەو جۆرە بۆ ڕۆژنامەی El Mundo Deportivo هاتە گۆ.
“ئەو بەسەرکردەیی لەدایک بوو و، پێویستە وەکو دیێگۆ مارادۆنا خۆی بسەپێنێت. من تەنیا دەربارەی بەرشلۆنە قسە ناکەم، بەڵکو دەربارەی ئەرجەنتینیش. لیۆ پێویستە پێشڕەویی ڕێگاکە بگرێت و ئەوانی دیکە پێویستە وەدووی بکەون.”
“پێم وایە جارێکی دیکەیش خەڵاتی باڵدۆن دی ئۆر دەباتەوە. نەک لەبەر ئەوەی یاریزانێکی دەگمەن و کەموێنەیە، بەڵکو لە بەرئەوەی لا لیگا، چامپیۆنس لیگ و جامی سوپەری ئیسپانیای بردووەتەوە و، کلیلی سەرکەوتنەکان بووە لە تەواوی وەرزەدا.”
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|پنج شنبهبرچسب:,|